بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی خوڕخوڕەی سەقز دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “پەیمان ڕەحمان پوور” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە” سەر بە شاری سەقز، بە هۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەکانی شەڕی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و حکومەتی بەعسی عێراقەوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ڕەوانەی ناوەندە حکومییەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣٨ ساڵ لە کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و حکومەتی بەعسی عێراق، ساڵانە کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان، بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەکانی شەڕەوە گیانیان لە دەست دەدەن یان بریندار و کەم ئەندام دەبن.
