کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی خوڕەم ئاوا بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی خوڕەم ئاوا بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خوڕەم ئاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جەنایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوینەهال ئاهوقەلەندەریپاش کوژرانی عەلی خامنەیی بە هێرشی هاوبەشی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بەیتی ڕێبەرایەتی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە هۆی شایی دەربڕین کراوەتە ئامانج و دەسڕێژی گوللەی بەسەردا کراوە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە بە پێی هەندێک ڕاپۆرت چەندین هاووڵاتی لە شارەکانی دیکەش بە هەمان شێوە لەگەڵیان هەڵسوکەوت کراوەـ، بەڵام هێشتا زانیارییەکی ورد سەبارەت بەو ڕووداوانە بە دەستمان نەگەیتشوون.