ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، سووختبەرێک لە ناوچەی سنووری “کەڵگان” سەر بە شارستانی “گۆڵشەن“، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیانی لە دەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم سووختبەرە بە ناسناوی “ئەحمەد ڕیگی” و خەڵکی شاری خاش و خێزاندارە. جیگای ئاماژەی ئەم کردەوەی کۆماری ئیسلامی، واتە چاندنی مینی دژە مرۆڤ لە لایەن سپای پاسدارانەوە، دژ بە یاسای نێودەوڵەتیەکانی قەدەخەی بە کارهێنانی چەکی ناسراو بە “CCW” یە، بەڵام ڕژیم لە ساڵانی ڕابردوودا بە بیانووی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ پاکستان، ئەفغانستان و عێراق، ژمارەیەکی زۆری مینی دژە مرۆڤی چاندووە و ئەمەش بووە بە هۆی گیانلەدەستدانی کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیان.