کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی سووختبه‌رێك و دەستبەسەرکردنی ده‌ كاسبكاری دیكه‌ له‌ چابه‌هار

گیانلەدەستدانی سووختبه‌رێك و دەستبەسەرکردنی ده‌ كاسبكاری دیكه‌ له‌

رۆژی چوارشەرممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزه‌ دەریاییه‌كانی بەندەری چابەهار بە بەلەمی نیزامی بەسەر یه‌خته‌ی سووختبەرێکدا ڕۆیشتوون و بەو هۆیەوە سووختبەرێك گیانی لەدەست داوه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، دوابەدوای هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ كه‌نارئاوه‌كانی په‌سا بەندەر، سووختبه‌رێكیان به‌ ناوی “ئیمام به‌خش به‌لووچ” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ گوشتووه‌ و ده‌یان كاسبكاری دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ كردووه‌.