بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی شەممە ٩ی ڕەشەمە دوو برا بە ناوەکانی ئەمیرحسێن فەیزیی، تەمەن ١٩ ساڵ و ئەحمەدڕەزا فەیزیی، تەمەن ١٥ ساڵ، لە ناوچەی فەردیسی کەرج بە تەقەی هێزەکانی حکومەت گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم دوو لاوە کاتێک کە بە ئۆتۆمبێلی باوکیان لە ناوچەکە دەگەڕانەوە و بە بوق لێدان خۆشیان سەبارەت بە هەواڵی مردنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی نیشان داوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بوونەتە ئامانج. بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ئۆتۆمبیی ئەو دوو لاوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسڕێژی گوللەی بەسەردا کراوە و بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
