ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، دوای پێکدادانی نێوان دوو بارهەڵگری سووتەمەنی له زاهیدان، دوو ئۆتومبێلی سووختبه‌ر لە ئاگرەکەدا سووتان و سه‌رنشینه‌كانیان گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپوڕتی حال وه‌ش، ڕووداوه‌كه له كه‌مه‌ربه‌ندی شاری زاهیدان ڕووی داوه و سووختبه‌رێك به ناوی “نوور ئه‌حمه‌د ئێسحاق زهی” و برازایه‌كی به ناوی “حه‌سه‌ن زهی” گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٨ سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ له سیستان و به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ست داوه.