کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی بەندکراوێک به‌هۆی بێبه‌شكردن له‌ ده‌رمان لە زیندانی زابول

گیانلەدەستدانی بەندکراوێک به‌هۆی بێبه‌شكردن له‌ ده‌رمان لە زیندانی

رۆژی پەنجشەممە ١٢ی رەزبەری ١٤٠٣، بەندکراوێک کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە هۆی وەستانی دڵ و نەبوونی چاوەدێری پزیشکی لە زیندانی زابول گیانی لەدەست دا.

مەحمود ده‌همەردە، بەندکراوی مه‌حكووم به ئێعدام، به‌هۆی بێبه‌ش كردن له‌ ده‌رمان تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بووه‌ و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌رپرسانی زیندانی زابۆل له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕێگرییان كردووه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌.