کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ جه‌له‌ولا

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پوشپه‌رڕ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە گوندێکی سەر بە ناحیەی جەلەولا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

سمکۆ محەمەد بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکس ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ئیسلاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا بۆمێک بە ژمارەیەک جوتیاری گوندەکەدا تەقیوەتەوە. ناوبراو وتیشی، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئەو باخانەدا دانراوە کە ئەکەونە سەر ڕووباری سیروان و بەهۆیەوە جوتیارێکی تەمەن ٦۰ساڵ گیانی لەدەستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، گوندی ئیسلاح یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی شێخباوە لە جەلەولاو دەکەوێتە سەر ڕێگای کەلار جەلەولا، لە نزیک ناحیەی کۆکس، زۆربەی دانیشتووانەکەی بەڕەگەز عەرەبن و باخەکانی گوندەکە بە شوێنی خۆحەشاردان و بارەگای نهێنی گروپە چەکدارەکانی سنوورەکە دادەنرێت و تا ئێستا چەندین بارەگایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزراوەتەوە.