کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س به‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ ئێتیوپی

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س به‌ هۆی

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س به‌ هۆی

دەسەڵاتدارانی ئێتیوپی ڕایانگەیاند، ٢٢ کەس بەهۆى ڕۆچوونى زەوی لە ناوچەیەکی دورەدەست لە باشووری ئه‌م وڵاته‌ گیانیان لەدەستداوە

بەرپرسی ناوخۆیی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆچوونی زەویەکە دواى ١٠ کاتژمێر لە باران بارینى بەلێزمەوە لە ناوچەی کۆنتا بووە. ئاماژەشیان بەوە کردووە، گرووپەکانی فریاكه‌وتن بە هانایانه‌وه‌ چوون به‌ڵام هێشتا بە دوای ٥ تەرمى تردا دەگەڕێن کە کەوتونەتە ژێر پاشماوەکانەوە. سه‌ر پرشتی ئه‌م گرووپانه‌ش وتیشی، “توانیومانە ١٧ تەرمى تر دەربهێنین و ڕوونیشی کردەوە ٩ ژن و ٦ منداڵی تێدایە. شایانی باسه‌، ڕۆچوونەکانی زەوی دیاردەیەکی باوە لە ناوچەی ولاتی ئێتیوپی.