له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاوڵاتیه‌كی شاری شنۆ به ناوی “ئه‌حمه‌د شابویی” خه‌ڵكی گوندی “نه‌لیوان” به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره برووسكه‌وه به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شنۆ ده‌كرێت و پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له ژێر چاودێری پزیشك به‌هۆی ناله‌باری باری ته‌ندرووستیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.
جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌مه‌و پێش برایه‌كی ناوبرا به ناوی “مه‌جید شابویی” به‌هۆی تووش بوون به وایرۆسی كۆرۆنا و ناجێگیری باری ته‌ندرووستی گیانی له‌ده‌ست داوه.