
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ڕژیمی ئێران لانكه‌م ٢٣ میرمنداڵیان له ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ره‌یه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆشتووه.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرتێكدا به ناوی “ته‌قه‌یان له منداڵه‌كانمان كرد” ده‌ڵێت، به پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه، لانیكه‌م ٢٣ مێرمنداڵ به هۆی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له چه‌ك دژی ناڕازاییان، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
