له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارێكی بیرهه‌ڵكه‌ن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له ناو بیری ئاویی باخێك له یه‌كێك له گونده‌كانی مه‌ریوان گیانی له‌ده‌ستداوه و له دوای دوو ڕۆژ به‌یارمه‌تی به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی له نێو بیری ئاوه‌كه ده‌ربهێنرێت.
شایانی باسه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و كاتی كار كردن‌دا، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین كرێكاری بیرهه‌ڵكه‌ن به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه یان گیانیان له‌ده‌ست داوه یان به‌سه‌ختی بریندار بوونه. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی دانه‌خرانی سه‌ری بیری ئاوه‌كان ڕووداوی نه‌خوازراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتیی به‌هۆی كه‌وتنه ناو بیری ئاو گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا داوای له هاووڵاییان كردووه له هاتووچۆ له نزیك بیری ئاو و سه‌یركردنی بنی بیری ئاو و چوونه خواره‌وه بۆ ناو بیری ئاو به‌بێ هه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی پێویست خۆیان بپارێزن.