سەرچاوە فەرمییەکانی هێندوستان بڵاویانکردەوە کە زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی لافاوی دوای بارانبارینێکی بەهێز کە لە دوو ویلایەتی باکوری “بیهار و ئوتار پەرادش” باریوە، گیانیان لەدەستدا.
بەووتەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی لافاوەکەوە جوڵەی شەمەندەفەرەکان، ئۆتۆمبێلەکان، سەنتەری چاودێری و تەندروستییەکان، مهدرهسهكان و سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی بهرق لەهەردوو ویلایەتەکەدا وەستاون. بە ووتەی بەرپرسانی فەرمی بەشی کۆنترۆڵی ڕووداوەکان، لە ویلایەتی بیهار تا ئێستا ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە کەزۆربەی قوربانییەکان لەشاری “پەتنە”یه كه لە ڕۆژی هەینیەوە باران بارینێکی بەهێز ڕوویتێکردوە و هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوون تێیدا ژێرئاو کەوتووە.