بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی مانگی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌یه‌ك لە گوندێکی نزیک ئاکرێ به‌هۆی سه‌رما و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان، له ناو پوته ڕۆنێكدا كۆمه‌ڵێك زۆغاڵیان بردووه‌ته ماڵه‌وه و به‌هۆی گازی زۆغاڵهكه دایکێک و چوار منداڵی خنکاون و تەرمەکەیان ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەی شاری ئاکرێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی سه‌رما و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه، دایكی ئه‌و چوار منداڵه به ناچاری پوتێك زۆغاڵی بردووه‌ته ماڵه‌وه و بەھۆی گازی زۆغاڵهكه خۆی و چوار منداڵی گیانیان لەدەستداوە، شایانی باسه یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی 28 ساڵە و خاوەنپێداویستیی تایبەتە، دووان لە منداڵەکانیش ته‌مه‌نیان خوار ١٢ ساڵه و باوكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه پێشمه‌رگه‌یه و له كاتی ڕووداوه‌كه له ئه‌ركی پێشمه‌رگانه‌ی خۆی بووه.