کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌سدانی سێ كرێكار له‌ كاشان و مه‌ره‌ند

گیانله‌ده‌سدانی سێ كرێكار له‌ كاشان و مه‌ره‌ند 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكار له‌ كارگه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی “ئه‌میر كه‌بیر”ی كاشان به‌ هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یێك له‌و كارگایه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا. هه‌روه‌ها كرێكاری دیكه‌ له‌ مه‌ره‌ند به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، به‌ هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یێك كه‌ هێشتا سه‌رچاوه‌ی ڕووداوه‌كه‌ دیار نییه‌، له‌ كارگه‌ی ته‌وانه‌وه‌ی ئاسنی “ئه‌میر كه‌بیر”ی كاشان، دوو كرێكار گیانیان له‌ ده‌ست دا و لانیكه‌م ١٩٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه‌.هه‌روه‌ها كرێكارێك به‌ ناوی “تاها ڕازی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، له‌ شاری مه‌ره‌ند به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ست دا.