به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٨ هه‌زار كه‌س له هاووڵاتیان به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌و ئامارانه، ڕێژه‌ی ڕوودانی ڕووداوی هاتوه‌چۆ له ئێران به ڕێژه‌ی ٣ له سه‌د به پێی ساڵی ڕابردوو به‌رزتر بووه‌ته‌وه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبان بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له قوربانیان، به هۆی ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست گیانیان له ده‌ستداوه.
