له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له شاره‌كانی “ئه‌رزوئیه“ی پارێزگاری كرمان و “بوشهر“، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گریاین له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، دوو كرێكاری كانگه‌ی “كرۆمیت“ی ئه‌رزوئیه، به هۆی ڕووخانی به‌شێك له ئه‌و كانگه‌یه به سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، كرێكارێك گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ئاگر گرتنی به‌شێك له پترۆشیمی بوشهر، دوو کرێکار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بایه‌خ ندانیان به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ساڵی ڕابردوو ٢ هه‌زار و ٤٢ كرێكار به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ستداوه و لانیكه‌م ١٦ هه‌زار كرێكاری دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
