کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ٦ كرێكار له‌ ئێران

گیانلهدهستدان و بریندار بوونی ٦ كرێكار له ئێران 1

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ كرێكار له‌ شاره‌كانی كوهده‌شت و بۆرازجان به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی شیركه‌تی به‌رق له‌ شاری “بۆرازجان” سه‌ر به‌ پارێزگای “بوشهر” به‌ هۆی كاره‌با گرتوویی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها پێنج كرێكار له‌ شارستانی كوهده‌شت، كاتی گواستنه‌وه‌یان له‌ جادده‌ی شیركه‌تی گه‌چ بۆ كوهنانانی پارێزگای لوڕستان، سرویسه‌كه‌یان هه‌ڵدێرا و كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ دوو كه‌سی دیكه‌ له‌ كرێكارانی برینداری ئه‌م ڕووداوه‌، پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌، دۆخی ته‌ندروستیان له‌ خراپیدایه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ست بده‌ن.