له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كرێكار له شاره‌كانی سه‌قز، سمنان و ئیزه، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی “ڕه‌سوول داراب پوور” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا. هاوكات سێ كرێكاری وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی خه‌ڵكی شاری “ئیزه” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به هۆی ئاگر گرتنی كامیۆنێكی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی، تووشی ڕووداو بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. شایانی باسه بریندارێکی ئه‌و ڕووداوه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هواز كراوه و ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی گیانی له ئارادایه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه له شاری سمنان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی تایبه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، تووشی ڕووداوی كار بوو و دۆخی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره.