کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداری ١٠ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداری ١٠ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 1

له‌ شاره‌كانی تویسركان، كه‌بوده‌ر ئاهه‌نگ، به‌هار و پارس ئابادی ئێران ٣ كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار گیانیان له‌ ده‌ستدا و هه‌روه‌ها ٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاری “كوبوده‌ر ئاهه‌نگ” كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، له‌ شاری “تویسركان” كرێكارێك و له‌ شاری “به‌هار” كرێكارێكی دیه‌كه‌ی ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له‌ شوێنی كار گیانیان له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ كۆمپانیای قه‌ندی “پارس ئاباد” ٧ كرێكاری دیكه‌ بریندار بوون‌ و بۆ خه‌سته‌خانه‌ ڕاگوێزران.