ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی دێره‌زوری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ٢ كه‌س له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه له گوندی حسانی سه‌ر به ناوچه‌ی “كه‌سره” سه‌ر به دێره‌زوور ڕووی داوه و سه‌ره‌ڕای گیانبه‌ختكردنی سێ كه‌س له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ٢ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوو، له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئۆپۆراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی له ناو بردنی شانه نه‌هێنییه‌كانی داعش به‌ڕێوه‌چووه و به ده‌یان چه‌كداری داعش ده‌ستبه‌سه‌ر یان كوژراون.