ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به‌هۆی داڕمانی دیواری مه‌عده‌نی منگه‌نز له شاری قوم، چوار كرێكار له ژێر داروپه‌ردووردا گیریان خوارد كه به داخه‌وه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی قوم، ڕووداوه‌كه كاتژمێر پێنجی ئیواره له قوڵایی ٣٤٠ متری زه‌وی ڕووی داوه. له‌و ڕووداوه‌دا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌رهێندراوه و سێ كرێكاری بریندار بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.