ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له به‌لووچستان، سێ سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و سووختبه‌رێكی دیكه بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم لاستیكی ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكیان له شارستانی نیكشار په‌نچه‌ر كردووه و شۆفێره‌كه‌ی به ناوی ئومید به‌لووچ لاشاری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، پاش وه‌رگه‌ڕانی ماشێنه‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتاوه. له شارستانی سه‌رباز، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، سووختبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست داوه و سووختبه‌رێكی دیكه بریندار بووه. هه‌روه‌ها له جاده‌ی ڕاین بۆ كرمان، مه‌ئموورانی ڕژیم ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی سووختبه‌رێك كردووه و شۆفێره‌كه‌ی پاش سووتانی ئۆتومبێله‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه. ناسناوی ئه‌و سووختبه‌ره، یووسف كه‌بدانی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ڕاگه‌یێندراوه.