ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، سێ كرێكار له شاره‌كانی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و كاشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری جۆشكار له گێڵانغه‌رب به ناوه‌كانی “بۆرزوو پوورزهنگهنه” و “ئه‌حه‌د عیسا پوورزهنگهنه” له كاتی كاركردن له سه‌ر تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی به‌هۆی ته‌قینه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێك له شاری كاشان به‌هۆی داڕمانی دیوار به‌سه‌ری دا به‌سه‌ختی بریندار و پاش چه‌ند ساعه‌ت به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه.