سه‌رۆگی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی میاندووئاو ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌و شاره تووشی گازگرتوویی بوون و پیاوێك گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
سه‌ڕۆكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی میاندوواو وتی: ڕووداوه‌كه ساعه‌ت چواری به‌یانی ڕووی داوه و برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی لووله‌ی ده‌ركردنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له ئامێركه‌كانی گه‌ره‌مكه‌ره‌وه هۆشداری به خه‌ڵك دا و ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی خۆتان و بنه‌ماڵه‌كانتان هه‌ر چه‌ند ڕۆژ یه‌ك جار په‌كه‌یج یان سۆپاكانتان چاودێری و پاك بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستی به گۆڕانی لووله هه‌یه، له زووترین كات دا نۆ‌ی بكه‌نه‌وه.