ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، گونده‌كانی منبج، ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و حه‌لیسا له كانتۆنی عه‌فرین له‌لایه‌ه‌ن تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا تۆپباران كرا و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ند شارومه‌ند بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی خوبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، له ئاكامی بۆردوومانه‌كانی توركیا و گرووپه تیرۆریستیه‌كان بۆ سه‌ر گونده‌كانی عه‌فرین، منبج و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌س له‌وانه پێنج منداڵ به سه‌ختی بریندار بوون. پاش ئه‌و هێرشانه، هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین و سووریای دیمۆكراتیك هه‌ڵیانكووتایه سه‌ر تیرۆریستان و وێڕای كوشتن و برینداركردنی چه‌ند تیرۆریست و سه‌ربازی تورك، چه‌ن چه‌كداریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ك و چۆڵه‌كانیان گرت.