ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆن له جاكارتای ئه‌ندۆنێزی ڕووی دا و به هۆیه‌وه چه‌ندین كرێكار كوژران و بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌ندۆنێزی، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نییه و پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ست پێكردووه. له‌و ڕووداوه‌دا ٨ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها ده‌یان هێزی ئاگركوژێنه‌وه چه‌ندین ساعه‌ت هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه و دیار نییه كه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه یان نه.