ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی شاغڵ له مه‌عده‌نی كه‌ڵاته‌ی ڕوودبار له دامغان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری ناوچه‌ی نه‌وتی ئازادگان له جاده‌ی خۆڕه‌مشار بۆ ئه‌هواز به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی مه‌عده‌نی دامغان له كاتی كاركردن له توونێلی ژماره ٧ی ئه‌و كانگایه به‌هۆی ڕووداوی كار و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی به‌خت كردووه. هه‌روه‌ها سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگان له جاده‌ی خۆڕه‌مشار بۆ ئه‌هواز تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و به‌وهۆیه‌وه چوار كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.