کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی مه‌حموودئابادی قوم

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ شارۆچكه‌ی مه‌حموودئابادی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گوڵان، ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی مه‌حموودئابادی قوم كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ بریندار بوون.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی قوم، جه‌سته‌ی دوو كرێكار سه‌داسه‌د سووتاوه‌ و بوونه‌ته‌ قروبانی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار. دوو كرێكاری دیكه‌ ٤٠ بۆ ٥٠ له‌ سه‌د جه‌سته‌یان سووتاوه‌ و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. هه‌روه‌ها كرێكاری پێنجه‌م برینه‌كانی سووك بووه‌ و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراوه‌.