ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێنج كرێكار له شاره‌كانی نه‌یشابوور، میاندوواو و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و چوار كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكار له كاتی پشوودان له كارگه‌یه‌ك له بلواری مێهرئابادی نه‌یشابوور تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی دووهه‌م دا له‌و شاره، كانێكسی پاراستنی یه‌كێك له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له شارۆچكه‌ی فه‌رهه‌نگیانی نه‌یشابوور ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا. له ڕووداوی سێهه‌م دا كانێكسی كرێكارانی پڕۆژه‌ی سازكردنی جاده له “گوگ ته‌په“ی سه‌ر به شارستانی میاندوواو، ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو. له ڕووداوی چواره‌م دا له شاری مه‌شهه‌د، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵی بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی پزیشكی داد كراوه.