فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تۆپخانه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، خانووی گوندنشینانیان له سیرینی كۆبانی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه، سێ كه‌س له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج منداڵی دیكه بریندار بوون.
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له ڕۆژئاوای كوردستان، له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كاته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو تۆپخانه‌كانی توركیا به پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و منبجیان بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، باوكێك و دوو منداڵه كچه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون.