کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ كارخانه‌ی فولادی نه‌ته‌نز

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ كارخانه‌ی فولادی نه‌ته‌نز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌ی فولادی خالدئابادی نه‌ته‌نز ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه‌، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، تانكه‌رێكی گاز له‌ كارخانه‌ی فولادی خالدئابادی نه‌ته‌نز ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداودا، كرێكارێكی ئه‌فغانستانی گیانی به‌خت كردووه‌ و ٧ كرێكاری دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.