ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، شه‌ش كرێكار له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گریس له تۆربه‌ت حه‌یده‌رییه بریندار و دوو كرێكار به‌هۆی گازگرتوویی له شاری مالین ژاراوی و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گریس له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره یه‌كی شارستانی تۆربه‌ت حه‌یده‌رییه ڕوویداوه به‌وهۆیه‌و شه‌ش كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێك و هێزێكی ئاگرگوژینهوه له شارستانی مالین به‌هۆی گازگرتوویی له بیرێكدا ژاراوی و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه.