له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێك به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران گیانی له ده‌ستدا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ژنێك له شاری “ئامۆل” سه‌ربه پارێزگای مازه‌نده‌ران، به هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست ئه‌دات، ٧ كرێكاری بیناسازی كه له ته‌نیشت ماڵی ئه‌و ژنه له بینایه‌ك كار ده‌كه‌ن، هه‌وڵی ڕزگار كردنی ئه‌و ژنه ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به هۆیه‌وه ئه‌و ٧ كرێكاره له ئاگره‌كه‌دا بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.