له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٤ و ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، ٨ كرێكار له شاره‌كانی “زه‌ڕقان و ته‌به‌س“،به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕهزهبهر، ٧ كرێكاری شیركه‌تێك له شارستانی “زه‌رقان” سه‌ر به پارێزگای فارس، به هۆی ئاگر گرتنی شیركهتهكهیان به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به وته‌ی سهچاروهكانی هه‌واڵ دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌س له برینداران له خراپیدایه و مه‌ترسی له ده‌ستدانی گیانیان له ئارادیه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه له كانگه‌ی بهركهمرهی پرۆده له شارستانی ته‌به‌س، به ناوی “عه‌لی حسێن زاده” به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و كانگه‌یه به ئیمه‌نی شوێنیكاری كرێكاران، تووشی ڕوداوی كار بووە و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستدا.