به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، پێنج كرێكار له سمنان، كووهده‌شت و ئابادان گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ته‌قینه‌وه له فازی ٧٠ی پاڵاوگه‌ی ئابادان بۆ سێ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له كووهده‌شت كرێكارێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار و هێزێكی به‌رگری شارستانیش به ناوی قوربانعه‌لی كه‌ریمی له كاتی ڕزگاركردنی ئه‌و كرێكاره به سه‌ختی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو كرێكار له كارگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی پارچه‌ی بێتۆنی له شارستانی ئارادانی سمنان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی جه‌ڕۆسه‌قیل گیانیان به‌خت كردووه.