ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، له سێ ڕووداوی جیاجیای كاردا، سێ كرێكار له شاره‌كانی كرماشان، نه‌جه‌ف ئاباد و سه‌راوان گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ئارماتۆربه‌ند له كرماشان به ناوی ئاره‌ش ڕه‌سووڵی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. له نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی كیمیایی له كارگه‌یه‌كی نه‌قاشی ئۆتومبێل، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه و ژنێك و كوڕێكی گه‌نه‌ج بریندار بوون. له‌و ڕووداوه‌دا هه‌روه‌ها دوو هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ش ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، په‌ره‌ستارێكی نه‌خۆشخانه‌ی شارستانی سه‌راوان به ناوی فه‌هیمه قادرشه‌هری به هۆی گوشاری كاری گیانی له‌ده‌ست داوه.