له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ كرێكار له شارستانی مه‌موونییه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كه‌وتوونه‌ته نێو بیرێكی زێراب و به‌وهۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی شارستانی مه‌موونییه، برینداره‌كان دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. ئه‌مه یه‌كه‌مین ڕووداوی كار نییه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوو ئه‌دات و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خێك به ژیان، مه‌عیشه‌ت و ته‌ندرووستی كرێكاران نادات.