شه‌وی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٦.٢ پله‌ی ڕیشته‌ر كه‌نارئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌رمه‌ڕه‌ی له نێوان توركیا و یۆنان هه‌ژاند و به‌وهۆیه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٦٩ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، بوومه‌له‌رزه‌كه له سنووری نێوان توركیا و یۆنان ڕووی داوه و دوورگه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی به توندی هه‌ژاندووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه‌دا، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و ٦٩ كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه كه دانیشتووانی شاره‌كانی ئانتالیا، ئێزمیر، ئایدین، موغلا، بوورسا، كووتاهییه و دێنیزلیش بوومه‌له‌رزه‌كه‌یان هه‌ست پێكردووه.