ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له جادده‌ی پیرانشار بۆ نه‌غه‌ده، هاووڵاتییه‌ك ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا و پێنج هاووڵاتی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه له بریندارانی ئه‌و ڕووداوه به هۆی ده‌ره‌نگ گه‌شتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا له خراپیدایه. جێگای ئاماژه‌یه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی جادده‌كان له ئێران، ساڵی ڕابردوو ١٩ هه‌زار و ٤٣٥ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
