به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی “دامغان، میانه و هه‌مه‌دان”، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوون و ٣ كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری كۆڵاندنی بیری ئاو له شاری “میانه” سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، به هۆی ژاراوی بوونیان گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی هه‌مه‌دان، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزایی به سه‌ختی بریندار و گیانی له ده‌ستداوه. هاوكات سێ كرێكاری شیركه‌تی “فرۆسیلیس” و خه‌ڵكی شارستانی دامغان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
