کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥ كرێكار له‌ ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥ كرێكار له‌ ئێران 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، ٤ كرێكار له‌ شاره‌كانیئه‌ردستان و قه‌زوین، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، گیانیان له‌ ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكار له‌ئه‌له‌موتی غه‌ربیسه‌ر به‌ شاری قه‌زوین، كاتی كۆڵاندنی چای ئاو، به‌ هۆی گاز گرتوویی گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن و هاوكارێكی دیكه‌شیان بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی ڕێگه‌وبان له‌ئه‌ردستان، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزایی و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانی له‌ ده‌ست ئه‌دات.