له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له شاره‌كانی مه‌هاباد، لاهیجان و ئه‌راك، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كرێكارێكی شاغڵ له یه‌كێك له كانگه‌كانی شارستانی مه‌هاباد به ناسناوی “ئه‌بوبه‌كر به‌رائی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و خاوه‌نی دوو منداڵ، به هۆی ڕووخانه‌ی به‌شێك له ئه‌و كانگه‌یه، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها سێ كرێكاری دیكه‌ی بیناسازی له شاره‌كانی ئه‌راك و لاهیجان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه به سه‌ختی بریندار و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌دا، كرێكارێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست ئه‌دات.
