له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، جاسك و سلێمانی، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و سێ كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌كان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناسناوی “محه‌ممه‌د زانا مه‌جیدی” شاغڵ له پرۆژه‌ی ئیوێنتی تاوه‌ر له نزیك هه‌واری شاری سلێمانی، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی بریندار له كاره‌ساتی شیركه‌تی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی پارسیانی سمنان، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. هاوكات دوو كرێكاری دیكه له شاره‌كانی هه‌مه‌دان و جاسك، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا.
