ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، له دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای سووته‌مه‌نی له به‌لووچستانی ئێران و پاكستان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٤٢ كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كۆگایه‌كی نه‌وت له جاده‌ی كۆنی زاهدان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك به ناوی وه‌حید مالكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كرێكاری دیكه بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌خزه‌نی سووته‌مه‌نی بارهه‌ڵگرێك له ناوچه‌ی نووشه‌كی بلووچستانی پاكستان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا، ٤٠ كرێكار بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی ٩ كه‌سیان ناجێگیره.