به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌ك له نزیك شاری “گۆنبه‌د كاووس” سه‌ر به پارێزگای گوڵستان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م ڕووداوه له شیركه‌تی زێڕی سپی گوڵستان ڕووی دیوه و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا به هه‌زاران كرێكار له ناوه‌نده جیاوازه پیشه‌ییه‌كاندا تووشی ڕووداوی كار بوون و كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران گیانیان له ده‌ستداوه.
