ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بومب ڕێژكراو له دادگایه‌كی شاری ئیسلامی ئابادی پاكستان، لانیكه‌م ٩ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هێرشه له لایه‌ن “تاڵبان“ی پاكستان” ئه‌نجام دراوه، دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێكی زۆر له برینداران له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیانیان له ده‌ست بده‌ن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بومب ڕێژكراو له شاری “قه‌لعه سورخی” دێهلی، ١٠ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به وته‌ی كارناسان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی هنده‌وه ڕێكخرابێت.
