به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو كرێكار له شاره‌كانی ئیلام و ئیسفه‌هان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون‌و گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ئه‌یوان، له كاتی چاك كردنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكدا تووشی ڕووداو ده‌بێت و به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست ئه‌دات. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ئاژه‌ڵدار له شاری ئیسفه‌هان، به هۆی كه‌وتنه به‌ر قه‌تار، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كار، ژماره‌یه‌كی زۆر له کرێکاران تووشی ڕووداوی كار ده‌بن كه گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.