به‌هۆی هێرشه‌كانی به‌یانی هه‌ینی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سپای پاسداران له قه‌سری شیرین، شارومه‌ندێك گیانی به‌خت كردووه و ٢٤ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكخراوی بێهزیستی قه‌سری شیرین كه له ته‌نیشت پادگانێكی سپای پاسداران هه‌ڵكه‌وتبوو، كراوه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی به‌خت كردووه و ٢٤ كه‌س بریندار بوون. هاوكات بنكه‌یه‌كی سپا له ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه‌ی مه‌ریوان و ڕادارێكی ڕژیم له بانه كراوه‌ته ئامانج و كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له كرماشان و كه‌نگاوه‌ر، بنكه مووشه‌كییه‌كانی سپا به چڕی بۆردوومان كراوه و هێشتا ئاگره‌كه‌ی نه‌كۆژاوه‌ته‌وه.