له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كرێكار له شاره‌كانی له‌نگروود، سه‌رده‌شت و بۆكان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٨ كرێكار له شاره‌كانی ئاق قه‌لا، ئیزه، ته‌ورێز و شیراز به هه‌مان هۆكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك به‌هۆی به‌رقگرتوویی له شارستانی له‌نگروود گیانی له‌ده‌ست داوه و له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و بۆكان دوو كرێكار به ناوه‌كانی یووسف عوسمانی و موحسن كاكه‌ڕه‌شی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان به‌خت كردووه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی ئیزه،ته‌ورێز، ئاق قه‌لا و شیراز، ١٨ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوول و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.
